یونیسێف: له هه‌ر 15 خوله‌كێك، منداڵێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌نجامی ململانێكاندا ده‌كوژرێت

ڕێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له هه‌ر 15 خوله‌كێك منداڵێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌نجامی شه‌ڕ و ململانێكاندا، ده‌كوژرێت یاخود ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی له ده‌ست ده‌دات.
ڕێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لانی كه‌م 12 ملیۆن و 200 هه‌زار منداڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له ئه‌نجامی شه‌ڕ و ململانێ چه‌كدارییه‌كان، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردووا كوژراون و یانیش به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یانه‌وه، شێوێندراون و ئاواره بوونه.
ڕێكخراوی یونیسێف ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له هه‌ر 15 خوله‌كێكدا منداڵێك ده‌كوژرێت یانیش ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌روه‌ها له هه‌ر پێنج چركه‌یه‌كدا منداڵێك ئاواره ده‌بێت.
ڕێكخراوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، 220 ملیۆن منداڵ له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی باكووری ئه‌فریقا كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕ و ململانێكان.
ئه‌و ڕێكخراوه گوتووشیه‌تی، له ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵدا، 12 ملیۆن منداڵ له له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی باكووری ئه‌فریقا ئاواره بوونه و 40 هه‌زاریش بریندار بوونه و نزیكه‌ی 20 هه‌زاری دیكه‌یش كوژراون.