سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە محەممەد موحسین دەکات

بەهۆی کۆچی دوایی موحسین ئامێدی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمر، سەرۆکی بارزانی سەرەخۆشیی لە محەممەد موحسینی کوڕی خوا لێ خۆشبوو کرد.

پێنجشەممە 3ـی تەممووزی 2025، بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، سەرۆک مەسعود بارزانی، بەهۆی کۆچی دوایی موحسین ئامێدی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، سەرەخۆشیی لە محەممەد موحسینی کوڕی خوا لێ خۆشبوو کرد.

موحسین ئامێدی، کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمر بوو، دوێنێ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

 
Fly Erbil Advertisment