وەزارەتی ناوخۆی فه‌ره‌نسا: كرده‌وه‌ی دژ به موسڵمانان به ڕێژە‌ی 75% زیادی كردووه

وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا ئاماژه به‌وه ده‌كات، نزیكه‌ی 150 كرده‌وه‌ی دژ به موسڵمانان له پێنج مانگی ڕابردوودا له وڵاته‌كه‌یان تۆمار كراوه، له كاتێكدا ته‌نیا 83 كاری له‌و شێوه‌یه له پێنج مانگی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو تۆمار كرابوو.
پێنجشەممە، 3ـی ته‌ممووزی 2025، وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، كرده‌وه‌ی دژ به موسڵمانان له وڵاته‌كه‌یان له پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، به ڕێژه‌ی 75% زیادی كردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا گوتووشیه‌تی، ژماره‌ی كرده‌وه توندوتیژه‌كانی دژ به موسڵمانان به ڕێژه‌ی 209% به‌راورد به ساڵی 2024 زیادی كردووه، به شێوه‌یه‌ك له ساڵی ڕابردوودا ته‌نیا 32 هێرش كراوه‌ته سه‌ر موسڵمانان، به‌ڵام له پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا، 99 هێرش تۆمار كراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا باسی له‌وه‌ش كردووه، هاوكات 504 كرده‌وه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به جووه‌كان كراوه و 322 مه‌سیحیش ڕووبه‌ڕووی هه‌مان كرده‌وه بوونه‌ته‌وه.
موسڵمانان نزیکەی 9%ـی دانیشتووانی فەرەنسا پێک دەهێنن، هەروەها جووه‌كان كه ژماره‌یان 500 هه‌زار ده‌بێت، كه‌متر له 1%ـی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته پێك ده‌هێنن.