ترەمپ: جۆو بایدن وڵاتەکەمانی لە چەک بەتاڵ کردووەتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە سەردەمی ئیدارەی پێشوودا چەکێکی زۆری بۆ ئۆکرانیا دابینکردووە.
دۆناڵد ترەمپ، ڕاشیگەیاند، جۆو بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا وڵاتەکەمانی لە چەک بەتاڵ کردووەتەوە، دەبێت دڵنیابین لەوەی کە بەشی خۆمان هەیە".
ترەمپ ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا گفتوگۆی کرد و ئاماژەی بەوەدا، هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا بە تەواوی نابڕێت.
ئەو چەکانەی لە ئۆکرانیا ڕاگیراون بریتین لە مووشەکی بەرگریی ئاسمانی و تۆپهاوێژ و چەکی دیکە.
گوتیشی: چەکێکی زۆرمان دابینکردووە و هەوڵدەدەین یارمەتیان بدەین.
ترەمپ باسی لەوەش کرد، ڕۆژی پێنجشەممە، چەند کاتژمێرێک بە تەلەفۆن قسەیانکردووە، هیچ پێشکەوتنێکی بەدەستنەهێناوە لە وەستاندنی شەڕەکە، کە پێشتر بەڵێنی دابوو بە خێرایی کۆتایی بەو شەرە بێنێت.
لای خۆیەوە کرێملین ئەو گفتوگۆیەی بە "ڕاشکاوانە و بنیاتنەر" وەسف کردووە، گوتیشی: شەشەمین گفتوگۆیە کە بە ئاشکرا کراوە لە نێوان ئەو دوو سەرکردەدا لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی.