سەعید جردۆ: حکوومەتی هەرێم مانگانە هاوکاریی دارایی زیاتر لە 3 هەزار ڕزگار بووی دەستی داعش دەکات

ئەمڕۆ هەینی، 4ـی تەمووزی 2025، سەعید جردۆ، سەرۆکی بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنی پرۆسەی دارایی و پشتوانی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە، تێپەڕیووە.

سەرۆکی بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی  دەڵێت: سەرەڕای ئەو قەیرانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە، ئەم پرۆسەیە کەوتووەتە بواری جێبەجێ کردن و بەردەوامە بۆ پێدانی مووچەی ڕزگاربووانی دەستی داعش.

سەعید جردۆ ڕاشیگەیاند: حکوومەتی هەرێم مانگانە هاوکاری دارایی زیاتر لە سێ هەزار ڕزگاربووی دەستی داعش بە پیاو، ئافرەت و منداڵەوە دەکات، لەگەڵ باشتربوونی ڕەوشی هەرێمی کوردستانیش، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری داوە زیاتر هاوکاریی و پشتیوانی ڕزگاربووان کە لەسەر دەستی داعش ئازار دراون بکات.

 

 
 
 
 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment