کاتس: شتێک دەکەین ئێران جارێکی دیکە نەتوانێت ببێتەوە هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دڵنیایی دا لەوەی، ناهێڵێت جارێکی دیکە ئێران ببێتەوە هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل.
هەینی 4ـی تەممووزی 2025، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە، سوپای ئیسرائیل پلانێک دادەڕێژێت، گرەنتی ئەوە دەکات ئێران جارێکی دیکە نابێتەوە هەڕەشە لەسەر تەلئەڤیڤ، دەڵێت: پێویستە سوپا لەڕووی هەواڵگرییەوە هێندە سەرکەوتوو بێت، گرەنتی سەرکەوتنی هێرشە ئاسمانییەکان بکات بۆ سەر تاران.
ئەو لێدوانەی کاتس لە کاتێکدایە، ماوەی 12 ڕۆژ هێزە سەربازییەکانی ئێران و ئیسرائیل بە مووشەک و درۆن و فڕۆکە، ناوچەکانی یەکتریان بۆردوومان کرد و چەندین کەس لەنێوان هەردوولا کوژران و برینداربوون.
بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، 22ـی حوزەیرانی 2025، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا هەر سێ بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانـیان لە ئێران بۆمباران کرد.
سێشهممه، 24ـی حوزهیرانی 2025، دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕایگهیاند و گوتی، جیهان پێشوازیی لهم بڕیاره دهكات، هاوكات پیرۆزبایی له جیهان، ئێران، ئیسرائیل و ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست كرد.