وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم: ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی پسوولەی خۆراک درێژکرایەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات، فۆڕمی پسوولەی خۆراک پڕبکەنەوە بۆ ئەوەی بێ بەش نەبن لە بەشەخۆراکی مانگانە.
ئەمڕۆ هەینی، 4ـی تەمووزی 2025، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر داواکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و بەپێی ڕێککەوتنێک لەنێوان بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی دارایی عێراق ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی پسوولەی خۆراک 25 ڕۆژ درێژکرایەوە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی داوا لە هاووڵاتییان دەکات پەلە بکەن لە پڕبکەنەوەی فۆڕمی پسوولەی خۆراک بۆ ئەوەی بێ بەش نەبن لە بەشەخۆراکی مانگانە.
پێنجشەممە، 29ـی ئایاری 2025، ئەپڵیکەیشنی خۆراک لە هەولێر بەفەرمی کارا کرا و لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەشت هەزار بریکاریی ئارد و خۆراک هەن، کۆی گشتی پێنج ملیۆن و 350هەزار کەس بەشە خۆراکی مانگانە وەردەگرن.
لە سنووری پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە دوو هەزار و 297. بریکاریی ئارد و خۆراک هەن.
پێشتر لە 8ـی ئایاری 2025، پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی بریکارەکانی خۆراک لە هەڵەبجە وەک یەکەم پارێزگا بە فەرمی کارا کرا.