وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی ئێرانیان بەجێ هێشت

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی لەڕێگەی وشکانییەوە ئێرانیان بەجێ هێشت و گەڕانەوە بێ ئەوەی بتوانن بچنە نێو وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.

هەینی 4ـی تەممووزی 2025، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە، بەهۆکاری ئەمنی، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ئێرانیان بەجێهێشت و گەڕانەوە، بەمەش کۆتاییان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئاژانسەکە و ئێران هێنا.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردووە، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمیی لە ترسی سەلامەتی گیانی خۆیان ئێرانیان بەجێهێشت، ڕۆژنامەکە دەشڵێت: تیمەکە لەڕێگەی وشکانییەوە ئێرانیان جێهێشتووە لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی دەستی پێکردەوە پاش ئەوەی لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە وەستابوو، ئاماژە بەوەش دەکات، تیمەکە نەیانتوانیووە بگەنە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام توانییان چاودێرانی خۆیان بپارێزن.