شه‌رع: سووریا هه‌رگیز دابه‌ش نابێت

سه‌رۆك كۆماری سووریا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رگیز قبووڵ ناكه‌ن سووریا دابه‌ش بكرێت؛ ده‌شڵێت، سووریا له باكووره‌وه تاوه‌كوو باشوور، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تاوه‌كوو ڕۆژئاوای، هه‌مووی یه‌كه و پارچه نابێت.
ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆك كۆماری سووریا له میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی ناساندنی سیمبۆڵی نوێی كۆماری سووریا كه بریتییه له هه‌ڵۆیه‌ك و سێ ئه‌ستێره‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ڕایگه‌یاند، سووریا له باكووره‌وه تاوه‌كوو باشوور، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تاوه‌كوو ڕۆژئاوای، هه‌مووی یه‌كه و پارچه نابێت و هه‌رگیز قبووڵ ناكه‌ن دابه‌ش بكرێت.
شه‌وی ڕابردوو، پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی ئاهه‌نگی ناساندنی سیمبۆڵی نوێی كۆماری سووریا له كۆشكی گه‌ل و به به‌شداریی ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆك كۆماری سووریا له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كه‌یدا گوتی، ناسنامه و سیمبۆڵی نوێی كۆماری سووریا گوزارشت له یه‌كپارچه‌یی و یه‌كگرتوویی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
سیمبۆڵی نوێی كۆماری سووریا كه له هه‌ڵۆیه‌ك پێك هاتووه و سێ ئه‌ستێره‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، له لایه‌ن تیمێكی تایبه‌ت و به هاوكاریی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته دیزاین كراوه.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی سووریا له باره‌ی سیمبۆڵه نوێیه‌كه ده‌ڵیت، گوزارشت له ڕزگاری و ئازادیی گه‌لی سووریا ده‌كات و پێنج په‌ڕه‌كه‌ی باڵی هه‌ڵۆكه‌ش هێمایه‌كه بۆ هه‌ر پێنج ناوچه‌كه‌ی سووریا؛ باكوور، ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا، باشوور و ناوه‌ڕاست.
سووریا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1945 و به‌ر له ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عسیش، هه‌ڵۆی كردووه‌ته سیمبۆڵی نیشتمانی و كۆماره‌كه‌ی، ئه‌م سیمبۆڵه وه‌كوو خۆی و به هه‌ندێك ده‌ستكارییه‌وه به‌رده‌وام ماوه‌ته‌وه.