شه‌یبانی بۆ ڕوبیۆ: ئاماده‌ین له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ساڵی 1974 له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ دوورخستنه‌وه‌ی پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوانیاندا.
هه‌ینی، 4ـی ته‌ممووزی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕایگه‌یاند، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند، سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1974ـوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوانیاندا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا گوتووشیه‌تی، شه‌یبانی و ڕوبیۆ له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یاندا، باسیان له هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری سووریا كردووه، كه له‌وه‌ته‌ی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد بە شێوەیەکی بەرچاو زیادییان كردووه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هێزێكی سوپای ئیسرائیل چووه ناو گوندی سه‌یسوون له ناوچه‌ی یه‌رمووك له ڕۆژئاوای پارێزگای ده‌رعا و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ند ماڵێكی گونده‌كه.