ئەمڕۆ حکوومەتی ئیسرائیل ئاگربەستی غەززە و دانووستانەکانیان لەگەڵ حەماس تاوتوێ دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پرسی ئاگربەستی غەززە، حکوومەتی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.
دوای وەڵامی ئەرێنی بزووتنەوەی حەماس بۆ ئاگربەستی 60 رۆژە، کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پێشنیازکرابوو، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بۆ تاوتوێکردنی هەمان پرس کۆببێتەوە.
بەگوێرەی دەستەی پەخشی ئیسرائیلی، وەڵامی ئەرێنی حەماس بۆ ئاگربەست، هەڵوێستی ئیسرائیلیش یەکلایی دەکاتەو و بڕیارە لە کۆبونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ حکوومەتەکەی ناتانیاهۆ، هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژنامەی ئیسرائیل هیوم ئاشکرایکردووە، قورسترین پرس بەلای ئیسرائیلیەکانەوە لەکاتی ئاگربەست، نەخشەی کشانەوەیانە لەکەرتی غەززە.
لە وەڵامی ژمارەیەک رۆژنامەنووس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، شتێکی زۆر باشە کە بزوتنەوەی حەماس بە ئەرێنی وەڵامی پێشنیازەکەیان بۆ ئاگربەست داوەتەوە، هەربۆیە ئەگەری هەیە ئاگربەستی غەززە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بێتەکایەوە، ترەمپ دەشڵێت؛ پێویستە شتتێک دەربارەی غەززە بکەین، هاوکاری دارایی و مرۆی زۆریان بۆ دەنێرێن، ئێستاش دەیانەوێت ئاگربەست بێتەکایەوە و کارەساتەکە تەواو ببێت.
هه‌ینی، 4ـی ته‌ممووزی 2025، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی به فه‌رمی وه‌ڵامی پێشنیازه 60 ڕۆژییه‌كه‌ی بۆ ئاگربه‌ستیی غه‌ززه گه‌یانده نێوه‌ندگیره‌كان لە( ئه‌مه‌ریكا، میسر و قه‌ته‌ر) و ڕایگه‌یاند، وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌رێنی بووه، هاوكات بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و له‌پێناو به‌رژە‌وه‌ندیی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، پێشنیازه‌كه‌یان قبووڵ كردووه و ئاماده‌ن ڕاسته‌وخۆ بچنه ناو دانووستانه‌كان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی پێشنیازیی ئاگربه‌سته‌كه.