بەریتانیا هۆشداریی لە خێرا بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا بڵاویکردەوە، جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە 'ستراتوس' بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، کە ئێستا ڕێژەیەکی بەرچاو لە بەریتانیا تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، شیکارییە جینیاتییەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە، لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا جۆرەکانی XFG و XFG.3 نزیکەی 40%ی سەرجەم تووشبووەکانی کۆڤید-19ـی تۆمارکراویان پێکهێناوە، لەکاتێکدا لە مانگی ئایاردا تەنها 10% بووە.

شارەزایانی تەندروستی هۆشدارییان داوە، کە ڕەنگە ستراتۆس لە جۆرەکانی پێشووتر خێراتر بڵاوبێتەوە و بگوازرێتەوە.

 

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment