سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر: هەرکەسێک زبڵ و پاشماوە لەسەر شەقام و ڕێگای سەرەکی فڕێبدات، سزا دەدرێت

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، هەر هاووڵاتییەک زبڵ و پاشماوە لەسەر شەقام و ڕێگای سەرەکی فڕێبدات، ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

شەممە، 5-7-2025، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک شۆفێری بارهەڵگر لە شوێنی قەدەغەکراو سەرپێچیان کردووە و پاشماوەی خانووبەرەیان فڕێداوە.  دوای سەرپێچیکردنەکە، هەر زوو لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی ئاشکرا کران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕوونیشی کردەوە، لە بەرانبەر کارە سەرپێچیەکەیاندا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دوو گۆرەپانی گەورەی گەرەکی نیشتیمان و گەلاوێژ یان پێ خاوێنکرایەوە، ئەمەش وەکو سزایەک بۆ ئەو سەرپێچیەی کە کردوویانە.

 

 
Fly Erbil Advertisment