داوای هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ده‌كرێت

سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی لە دژی داعش زیاتر ده‌كات

K24- ھەولێر:

لە دوای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەرەوە دۆسیەی ئەمنی و ئیداری ناوچە کوردنشینەکانی دیالە بەدەست حکومەتی عێراقەوەیە، ھێزە عێراقیەکانیش سەدان بنکە و بارەگای سەربازیان لەو ناوچانە کردووەتەوە، بەڵام ھێرشی بەردەوامی چەکداری بۆسەر گوندە کوردنشینەکان وایکردووە دەیان ھاووڵاتی کورد شەھید بکرێن و دەیان گوندیشان چۆڵ بکرێن.

لەگەڵ چڕبونەوەی ھێرشە تیرۆرستیەکانی داعش لەچەند رۆژی رابردوودا لە سنووری پارێزگای دیالە، ھێزەکانی پۆلیس، حەشد و سوپای عیراق چەند رۆژێکە ئۆپەراسیۆنیکی سەربازییان دەستپێکردووە.

دلێر شکور فەرماندەی لیوای 3 پێشمەرگە گوتی: بێ ھەماھەنگی ھێزی پێشمەرگە؛ ھێزەکانی عێراق توانای لەناوبردنی داعشیان نیە، ھێزەکانی عێراقیش بەھێزێکی نامۆ دەزانین لەسنووری خانەقین.

دانانی سەدان بنکەی سەربازی سوپا و حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانیەکانی دیالە، لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا نەبوونەتە ھۆکاری کەمبوونەوەی جموجۆڵی داعش. ھەرئەمەش وایکردووە بەردەوام ھێرش بکرێتە سەر گوندە کوردنیشینەکان وئاوارە بوونیان.

ھێرشی بەردەوامی چەکداری بۆسەر گوندە کوردنشینەکان و تیرۆر و سوتاندنی رەز و باخ و خەرمانی جوتیارانی کورد لەناوچە کوردستانییەکانی دیالە، لەکاتیکدایە سێ ساڵە دۆسیەی ئەمنی و ئیداری ناوچەکە بەدەست حکومەتی عیراقەوەیە و زۆربەی ھێرشەکانیش بۆسەر کورد لە نزیک بارەگا سەربازییەکانی عیراق ئەنجامده‌درێن.

Fly Erbil Advertisment