نێچیرڤان بارزانی و مەشهەدانی: چاره‌كردنى پرسه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوی عێراقدايه

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتن به ڕێگه‌چاره‌يه‌كى گونجاو بۆ كێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان. هاوکات دووپاتیان کردەوە، چاره‌كردنى پرسه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واویی عێراقدايه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی تەممووزی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيى له مه‌حموود مه‌شهه‌دانى، سه‌رۆكى پەرلەمانی عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوی کردەوە تێیدا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر-به‌غدا، هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆیان بۆ چارەكردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتن به ڕێگه‌چاره‌يه‌كى گونجاو بۆ كێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له‌م قۆناغه هه‌ستياره‌دا.
هاوکات ئومێد و گه‌شبينيى خۆيان به هه‌وڵه‌كان و بوونى نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى نيشان دا و دووپاتيان كرده‌وه كه چارەكردنى پرسه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ مه‌شهه‌دانى و خه‌مخۆرى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو چاره‌سه‌ريدا، دووپاتى كرده‌وه كه له هه‌وڵه‌كانى بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام ده‌بێت.