پۆلیتیکۆ: ئەوانەی پاڵپشتی ئۆکرانیا دەکەن سەریان لێشێواوە

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ بڵاوی کردووەتەوە، پلانی بەریتانی و فەرەنسی بۆ پێکهێنانی بەناو "هاوپەیمانی ئەوانەی دەیانەوێت پاڵپشتی ئۆکرانیا" بکەن، ڕووبەڕووی سەرلێشێواوی بوونەتەوە.

بەرپرسانی فەرەنسا ڕایانگەیاند، بەشێک لە کێشەکە نەبوونی گەرەنتی ئەمنییە لەلایەن ئەمەریکاوە، کە شانشینی یەکگرتوو زۆر پشتی پێبەستبوو.

بۆ چارەکردنی ئەم نیگەرانیانە، لەندەن بەنیازە لە پەراوێزی سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ بەریتانیا، کۆبوونەوەی هاوپەیمانییەکە بکات، کە بریتین لە فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و ڤلادیمێر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا.

لای خۆیەوە ئاندرێ کێلین، باڵیۆزی ڕووسیا لە بەریتانیا پێشتر پرۆژەکەی بە "یانەیەکی دیکەی دۆستانی کیێڤ" وەسف کردبوو.

کێلین جەختی لەوە کردەوە ئەندامانی هاوپەیمانی سەرەڕای لێدوانەکانیان، "پابەند نەبوون بە جێگیرکردنی هێزی ڕاستەقینە لە ئۆکرانیا".

 
 
 
Fly Erbil Advertisment