نێچيرڤان بارزانى و مسته‌فا كازمى دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
جه‌خت له به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش كرايه‌وه

K24- ھەولێر:
سهرلهبهيانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 11/9/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى گشتيى وڵات و دۆسيە هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى يهكڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دياتى ئێستا كرده‌وه.
هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى گفتوگۆى هه‌ولێر – به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی کرده‌وه، كه خزمه‌ت به ته‌واوى وڵات و پێكهاته‌كانى بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش كرايه‌وه، به شێوه‌يه‌ك سه‌قامگيرى دابين بكات و هاوكار بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو كه ئيراده و خواستى هاووڵاتيان به‌رجه‌سته بكات.
