په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له یادی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا
نێچیرڤان بارزانی: باشترین وانه و په‌ند كه له شۆڕشی ئەیلوول وه‌ربگرین، تهبايى و يهكڕيزى و كۆبوونهوهمانه له‌ژێر یه‌ك چه‌تر و له‌پێناوی یه‌ك ئامانجدا

K24- ھەولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له یادی 59 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، باشترین وانه و په‌ند كه له‌و شۆڕشه مه‌زنه‌ی وه‌ربگرین، جگه له كۆڵنه‌دان و خۆڕاگری و به‌گژاچوونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كان، تهبايى و يهكڕيزى و كۆبوونهوهمانه له‌ژێر یه‌ك چه‌تر و له‌پێناوی یه‌ك ئامانجدا وه‌ك تاكه ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه ڕه‌واكانمان.
ده‌قی په‌یامه‌كه
ئه‌مڕۆ به شكۆوه یادی په‌نجا و نۆ ساڵه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول ده‌كه‌ینه‌وه كه له ڕۆژگارێكی سه‌خت و دژوار‌دا و بۆ به‌رگری له مان و مافی گه‌لی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تیی مسته‌فا بارزانیی نه‌مر و به پشتیوانیی تێكۆشه‌ره پێشه‌نگ و خه‌باتكاره‌كانی گه‌له دلێره‌كه‌مان هه‌ڵگیرسا.
شۆڕشی ئهیلوول ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ور و سته‌م و واقیعه تاڵه بوو كه به سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پێندرابوو، هه‌ر بۆیه‌ش تێكڕای ڕۆڵه‌كانی گه‌لى كوردستان به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزا و چین و توێژ و ناوچه جیاجیاكانیانه‌وه، له‌ژێر ئاڵای شۆڕشدا كۆبوونه‌وه، هه‌موو تواناكانیان یه‌كخست و نه‌سره‌وتن تا به ئامانج گه‌یشتن و له ڕێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئازاردا سه‌ره‌تای مافه ڕه‌واكانی گه‌لی کوردستانیان به‌ده‌ستهێنا و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه بناغه‌ی به‌دیهاتنی ده‌سكه‌وته‌كانی دواتر.
باشترین وانه و په‌ند كه له‌و شۆڕشه مه‌زنه‌ی وه‌ربگرین، جگه له كۆڵنه‌دان و خۆڕاگری و به‌گژاچوونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كان، تهبايى و يهكڕيزى و كۆبوونهوهمانه له‌ژێر یه‌ك چه‌تر و له‌پێناوی یه‌ك ئامانجدا وه‌ك تاكه ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه ڕه‌واكانمان.
له یادی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه‌دا كه بووه قوتابخانه‌یه‌ك بۆ بیری ئازادیخوازی و نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌خشه‌ڕێی تێكۆشان بۆ نه‌وه‌كانی دواتر، سڵاو و درود بۆ شه‌هیدان و گیانفیدایانی شۆڕش و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه پێشه‌نگانه‌ی له‌و ڕۆژگاره ناله‌باره‌دا ڕێگای خه‌باتیان نیشانی گه‌له‌كه‌مان دا و تۆوی ئومێدیان چاند و له‌و پێناوه‌دا ژیان و گیانی خۆیان به‌خت كرد.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
11/9/2020