روونكردنه‌وه‌یه‌ك له پارێزگاری دهۆكه‌وه له‌باره‌ی قسه‌كانی دایكه عالییه بۆ مسته‌فا كازمی
"ئاخاوتنێكی لۆژیكی (مه‌نتقی) و له شوێنی خۆیدا بوو"

K24- دهۆك:
عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك روونكردنه‌وه له‌باره‌ی گوته‌ی "دایكه عالییه"، ئه‌و دایكه ئه‌نفاله‌ی بڵاوكرده‌وه، كه دوێنێ له سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمیدا بۆ پارێزگای دهۆك به كازمیی گوت : "ئه‌مانه‌تی تۆ كوردستان".
له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له‌و باره‌یه‌وه نیه‌تی قسه‌كانی ئه‌و دایكه ئه‌نفاله بۆ رای گشتی و توێژی گه‌نجان روون ده‌كاته‌وه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گوته‌كانی ئه‌و دایكه عالیه‌یان به دیوێكی نه‌رێنی لێكدابووه‌وه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "نازانم بۆچی گه‌نجانی تازه‌پێگه‌یشتوو ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك ره‌ش و پێچه‌وانه لێكبده‌نه‌وه؟".
پارێزگاری دهۆك له پۆسته‌كه‌یدا ده‌پرسێت: "نازانم بۆچی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌نج و لاوی تازه‌پێگه‌یشتوو ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك ره‌ش و پێچه‌وانه لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن؟!".
ده‌شڵێت: "عالیه ره‌شید چیچۆ، خاونی 8 ئه‌نفالكراوی گوندی سپیندارێیه، گوێم لێ‌بوو كاتێك مسته‌فا كازمی به ئافره‌تێكی خاوه‌ن ئه‌نفالكراو گوتی: ئێمه خه‌ڵكی گوندی "سیته"ـینه، گوتی من سیته‌م بینیوه و منیش له كوردستان بووم، ده‌سبه‌جێ دایكه عالییه پێی گوت: "رۆڵه ئه‌مانه‌تی تۆ كوردستان"، یانیش مادام تۆ نانی كوردت خواردووه و له سه‌رده‌می شۆڕش تۆیان له كوردستان حه‌واندووه‌ته‌وه، ئه‌مانه‌تی تۆ كوردستان".
عه‌لی ته‌ته‌ر له پۆسته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ئاخاوتنێكی لۆژیكی (مه‌نتقی) و له شوێنی خۆیدا بوو. باش نییه یاری به دڵسۆزی و قوربانیدانی ئافره‌تیكی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر بكرێت".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "حكومه‌تی به‌غدا هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالی له كوردستان ئه‌نجامدابوو، گونده‌كانیان سووتاندبوو، خه‌ڵكی زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد، ئه‌وان مووچه و بودجه‌یان بڕیوه، هه‌ر ئه‌وانن پاره‌ی جووتیاران نانێرن و جووتیاری سلێمانی داوا ده‌كات بچێته‌وه ژێر سێبه‌ری دادپه‌روه‌ریی ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه ئاماده نییه پاره‌ی ره‌نج و ماندووبوونی یاخۆد به‌رهه‌می گه‌نمه‌كه‌ی پێ بدات".
پارێزگاری دهۆك جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، "ئه‌وانه‌ی داوای دادپه‌روه‌ری له به‌غدا ده‌كه‌ن، فه‌رموون ته‌نیا رۆژێك بۆ سه‌فره یان گه‌شتكردن سه‌ردانی به‌غدا یان مووسڵ بكه‌ن، یانیش ئاماده بن خێزانه‌كانتان به‌ته‌نیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له شارێكی عێراقی بژین".
عه‌لی ته‌ته‌ر نووسیویه‌تی: "ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌غدایان نه‌بینیوه، بچوون پرسیار له دایكه ئه‌نفالكراوێك یان به‌ساڵاچوویه‌ك بكه‌ن، ئینجا خۆزگه به حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بخوازن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی عێراق دوێنێ به‌منیان گوت: خۆزگه‌مان به ئێوه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانمان، ئێره هه‌ر ده‌ڵێن ئه‌وروپایه".
عه‌لی ته‌ته‌ر رووی قسه‌كانی له گه‌نجان كرد و داوای لێ‌كردن: "گه‌نجه‌كان، قه‌در و به‌های وڵاتی خۆتان بزانن و په‌له بكه‌ن له خۆشتركردنی ژیانی خۆتان و پێشخستنی وڵاته‌كه‌تان، ره‌شبین نه‌بن به‌رامبه‌ر ئه‌و كوردستانه‌ی رووبارێك خوێنی له‌پێناو رژاوه. پشتیوانی راستی و دادپه‌روه‌ری یاسایی بن. كێ له‌ئێمه هه‌ڵه و ناڕاست بێت پشتیوانی لێ مه‌كه‌ن. به‌ڕاست بڵێن: راست و به هه‌ڵه‌ش بڵێن: هه‌ڵه. ئه‌م وڵاته موڵكی هه‌مووانه، ئێمه ده‌توانین له هزری خۆماندا بیكه‌ین به‌به‌هشت، یانیش له‌به‌ر چاوی خۆمان ره‌شكه‌ین و بیكه‌ین به جه‌هه‌نه‌م، ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ر له حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه باشتر بن، بۆچی به ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێی وه‌ك سووریا، ئێران و توركیا له كوردستان ده‌ژین؟ بۆچی به ده‌یان هه‌زار عێراقی له كوردستان ده‌ژین؟ وێڕای ئه‌وه‌ی كه له كارمه‌ندی ساده‌وه تا وه‌زیریشیان له‌گه‌ڵدایه؟".
H.B