سه‌رۆكی ئیسرائیل و زانایانی ئیسلام له ئه‌ورووپا، له قودس تاوتوێی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینەکانیان كرد

سەرۆک کۆماری ئیسرائیل و شاندێكی زانایانی ئیسلام له ئه‌ورووپا تاوتوێی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان ئایینەکان ده‌كه‌ن؛ كۆبوونه‌وه‌كه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
دووشه‌ممه، 7ـی ته‌ممووزی 2025، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه، پێشوازیی له شاندێكی زانایانی ئیسلام له ئه‌ورووپا كردووه كه پێكهاتوون له زانایانی وڵاتانی فەرەنسا، بەلجیکا، هۆڵەندا، بەریتانیا و ئیتاڵیا و تاوتوێی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان ئایینەکان و قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ئایینییه‌كانیان كردووه.
ئیسحاق هێرزۆگ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌ردانی شانده‌كه بۆ قودس و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان، پردێكی ئیمانییه، له كاتێكدا گرژی و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نێوان موسڵمانان و جووه‌كان توندتر بووه.
شانده‌كه‌ی زانایانی ئیسلام له ئه‌ورووپا له لایه‌ن حه‌سه‌ن شه‌ڵغوومی، پێشنوێژ و وتارخوێنی فه‌ره‌نسی – توونسییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی كراوه. شه‌ڵغوومی یه‌كێكه له‌و زانا ئایینییانه‌ی ئیسلام كه دژی هێرشی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سه‌ر ئیسرائیل له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 وه‌ستایه‌وه.