هه‌ژاری له فه‌ره‌نسا له زیادبوونە

پەیمانگای نیشتمانیی فه‌ره‌نسا بۆ ئامار له نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژە به‌وه ده‌كات، ڕێژەی هه‌ژاری له‌و وڵاته له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه.
دووشه‌ممه، 7ـی ته‌ممووزی 2025، پەیمانگای نیشتمانیی فه‌ره‌نسا بۆ ئامار (INSEE) له ڕاپۆرته نوێیه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ڕێژەی هه‌ژاری له‌و وڵاته ساڵانه له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه، به شێوه‌یه‌ك له ساڵی 2023 ڕێژە‌كه زیاتر له 15% بووه.
پەیمانگای نیشتمانیی فه‌ره‌نسا بۆ ئامار باسی له‌وه كردووه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1996ـوه كه تۆماركردنی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌و وڵاته ده‌ستی پێكردووه، له ساڵی 2023ـدا به‌رزترین ڕێژه‌ی تۆمار كردووه، له كاتێكدا له ساڵی 2022ـدا ڕێژه‌كه 14.4% بووه.
بەپێی داتاکانی پەیمانگای نیشتمانیی فه‌ره‌نسا بۆ ئامار، لە ماوەی یەک ساڵ و له ساڵی 2023ـدا هەژاری بە ڕێژەی 0.9 خاڵ بەرز بووەتەوە، به شێوه‌یه‌ك نۆ ملیۆن 800 هه‌زار هاووڵاتیی فه‌ره‌نسی له‌و ساڵه‌دا له ژێر هه‌ژاریدا ژیاون و هه‌ر تاكێك ته‌نیا هه‌زار و 288 یۆرۆ داهاتی مانگانه‌ی بووه.
میشێل دوێت، بەرپرسی بەشی سەرچاوەکانی ماڵ و بارودۆخی ژیان لە پەیمانگاكه گوتوویه‌تی، ئەنجامەکانی ساڵی 2023 ئاستێکی هه‌ژاری له فه‌ره‌نسا نیشان دەدەن کە لە ماوەی نزیکەی 30 ساڵدا تۆمار نەکراوە.