سەرۆکی میت و سوودانی، ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکەن

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێێدا هاتووە، سێشەممە، 8ـی تەممووزی 2025، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی هەواڵگری تورکیا (میت) و شاندی یاوەری کرد.
شاندەکەی تورکیا سڵاوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیایان بە سوودانی گەیاند، هەروەها ئەردۆغان دووپاتی کردووەتەوە کە خواستی پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی لە بواری هاوکاری و پێشکەوتنی زیاتر و لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا هەیە.
لە دیدارەکەدا باس لە پرسە ئەمنییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی زانیاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات کرا، کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیری زیاتر لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان و ناوچەکە بە گشتی.
