سەرچاوەیەک بۆ کوردستان24: پرسی مووچە و هەناردەی نەوت خرایە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیران
سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی راگەیاند: پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان خراوەتە نێو بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە بڕیارە بە ئامادەبوونی وەزیرە کوردەکان گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی وەزیرە کوردەکان لەبارەی چەند پرسێکی گشتی ئێستا لە کۆبوونەوەدایە، بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان گفتوگۆیان لەسەر بکرێت و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.
دوو ڕۆژە شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و چارەکردنی کێشەی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن، باڵام تا ئێستا بڕیاری پێویست لەوبارەوە لە بەغداوە نەدراوە.