كۆمیسیۆن واده‌ی پێشكه‌شكردنی داخوازیی بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن درێژ كرده‌وه

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق واده‌ی پێشكه‌شكردنی بۆ بوون به فه‌رمانبه‌ری ڕۆژی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق درێژ كرده‌وه.
سێشه‌ممه، 8ـی ته‌ممووزی 2025، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، واده‌ی پێشكه‌شكردنی بۆ بوون به فه‌رمانبه‌ری ڕۆژی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تاوه‌كوو 20ـی ئه‌م مانگه درێژ كردووه‌ته‌وه.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق داواشی كردووه ئه‌وانه‌ی خوازیارن ببنه فه‌رمانبه‌ری ڕۆژی ده‌نگدان له بنكه‌كانی ده‌نگدان، په‌له بكه‌ن و ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
سێشه‌ممه، 3ـی حوزه‌یرانی 2025، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌سته‌ر "لینك"ـی پێشكه‌شكردنی داخوازیی بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق كار كرد و له سه‌رجه‌م پلاتفۆرمه‌كانی له تۆڕه‌كانی سۆشیال مێدیا بڵاوی كرده‌وه.
چوارشه‌ممه، 28ـی ئایاری 2025، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه، 3ـی حوزه‌یرانی بۆ پێشكه‌شكردنی داخوازیی بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، دیاریی كرد.
له‌م باره‌وه، جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گوتوبووی، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی كارمه‌ندان پێك هێنراوه. باسی له‌وه‌ش كردبوو، هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و قوتابییان و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كه‌یان ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.