عه‌ره‌بە هاوردەكان ھەوڵی داگیركردنی گوندێكی سنووری كەركووك دەدەن
خەڵكی گوند رێگریان لێدەكەن
K24 - كەركووك
جارێكی دێكه عه‌ره‌بی هاورده هه‌وڵیاندا خانووی هاووڵاتیانی كورد له گوندی په‌لكانه‌ی سنووری كه‌ركووگ داگیر بكه‌ن، به‌ڵام به فشاری خه‌ڵكی گونده‌كه رێگریان لێكرا.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، عه‌ره‌بی هاورده به مه‌به‌ستی داگیركردنی خانووی هاووڵاتیانی گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك به لێشاو به‌ره‌و گونده هاتبوون، به‌ڵام به فشاری خه‌ڵكی گونده رێگریان لێكرا.
په‌یامنێرمان له كه‌ركووك راشیگه‌یاند، عه‌ره‌به هاورده‌كان شه‌وێك له‌ناو یه‌كێك له خانووه‌كانی هاووڵاتییه‌كی كورد مابوونه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی گونده‌كه رێگه‌یان نه‌دا ئه‌و عه‌ره‌بانه له‌وێ بمێننه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش عه‌ره‌به هاورده‌كانیان ده‌ركردووه.