له كه‌ركووك راگه‌یاندنكارێكی داعش ده‌ستگیركرا
وه‌ك راگه‌یاندنكاری ئاژانسی "ئه‌عماق"ی داعش كاریكردووه

K24 – هه‌ولێر:
هه‌واڵگری حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، ئه‌ندامێكی داعش ده‌ستگیركراوه، كه وه‌ك راگه‌یاندنكاری ئاژانسی "ئه‌عماق"ی داعش كاریكردووه.
هه‌واڵگری عێراق روونیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه، به گوێره‌ی مادده‌ی چواری یاسای تیرۆر داواكراو بووه و له رێكخستنی رێكخراوی داعش له ژێر ناوی راگه‌یاندنكاری كه‌رتی "ریاز – ویلایه‌تی كه‌ركوك" كاریكردووه.
ئاشكراشیكردووه، له لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راییدا، ئه‌و ده‌ستگیركراوه دانی به‌وه‌دا ناوه، ئه‌ندامی داعشه و ئه‌ركی به‌رهه‌مهێنانی ڤیدیۆی تایبه‌ت به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان بووه و دواتر ناردوویه‌تی بۆ ئاژانسی ئه‌عماق.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه، دایكی و دوو كه‌سی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌یان له ریزی داعشدا بوون و به هۆی ناكۆكی داراییه‌وه گوله‌باران كراون.