عێراق ئاماده‌كاری بۆ دوا قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی چینی ده‌كات
چینیش ئاماده‌یی خۆی نیشاندا

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، سێیه‌م و دوایین قۆناغی تاقیكرده‌وه‌ی ڤاكسینی دژه كۆرۆنایان له‌گه‌ڵ لایه‌نی چینی تاوتوێی كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه له‌گه‌ڵ زانگ تاو، باڵیۆزی چین له به‌غدا دوایین پێشهاته‌كانی په‌تای كۆرۆنایان تاوتوێ كرد.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ ده‌ستپێكردنی دوایین قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی دژه كۆرۆنای چینی له عێراق كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا باڵیۆزی چین ئاماده‌یی و پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌بواری ته‌ندروستی ده‌ربڕی، بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق بسڕنه‌وه.
H.B