جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق ڕەخنە لە سیاسییەکان دەگرێت
محه‌ممه‌د حه‌نوون: هەرێمی کوردستان سەرەڕای هه‌موو قەیرانەکان، به‌ڵام پێشكه‌وتوو و سه‌ركه‌وتوو بووه

جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق دەڵێت: "جگە لە پشتیوانی و هاوکاری، ناتوانرێت ڕووبەڕووی سەرکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان ببینەوە، هەر بۆیە ئه‌وانه‌ی گره‌و له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و نه‌مانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و عێراق ده‌که‌ن، شكستخواردوون".
محه‌ممه‌د حه‌نوون، جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق له گوتارێكدا به ناونیشانی "كوردستان له دڵدایه، قه‌یران و گرژییه‌كان ڕۆڵه‌كانی نیشتمان لێك ناكه‌ن"، كه به زمانی عه‌ره‌بی بڵاو كراوه‌ته‌وه، پەسنی ڕۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و نووسیویەتی: له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا سه‌رباری هه‌موو بارودۆخه سه‌ختەکانی ڕووبه‌ڕووی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشكه‌وتوو و سه‌ركه‌وتوو بووه، بووه‌ته نموونه‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی شارستانی و ژیاری له په‌ره‌پێدان، وه‌به‌رهێنان، ئاوه‌دانی، سه‌قامگیریی ته‌ناهی و گه‌شتیاریی نه‌ك هه‌ر بۆ عێراقییه‌كان، به‌ڵكو بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش، بۆیه ناكرێت به پشت تێكردن و ناوزڕاندنی به‌هۆی چه‌ند ڕووداوێكی لۆكاڵییه‌وه، هه‌وڵی بێڕێزیكردنی بدرێت و له كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه و له‌كه‌دار بكرێت.
هەروەها ئاماژەیداوە، پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان، وایکردووە هەولێر و سلێمانی و دهۆک نەک تەنیا بۆ عێراق ببنە ناوەندی گەشتیاری و وەبەرهێنان، بەڵکو بووەتە جێی سەرنجی گەشتیارانی وڵاتانی دیکەش. هەربۆیە ناکرێت جگە لە پشتیوانی و هاوکاری، ڕووبەڕووی ئەم سەرکەوتنە ببینەوە.
محه‌ممه‌د حه‌نوون تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ڕووداو و پشێوییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی قه‌زای خه‌بات له هه‌ولێر و وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له به‌رانبه‌ر ئه‌م دۆخه‌دا، هاوكات ڕه‌خنه‌ی توندی له‌و عێراقییانه گرتووه كه دڵیان به ڕووداو و پشێوییه‌كان خۆش بووه و پێی وایه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كۆمه‌ڵێك له عێراقییه‌كان، كاریگه‌ریی ئه‌جێندای ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێكاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌رخست.
حەنوون لە وتارەکەیدا پەیامێک ئاراستەی سیاسییەکان دەکات و دەڵێت: لە گەورە و فراوانکردنی قەیرانەکان دەست هەڵگرن، دەبێت پارێزگاری لە یەکێتیی عێراق بکەن، کە سەرجەم هاووڵاتییان بە شکۆمەندییەوە تێیدا بژین و پارێزگاری لە ئەزموونی کوردستان بکەین، کە بووەتە ئەزموونێکی گرنگ لە ناوچەکە و جیهان.
جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا به پێویستی زانیوه عێراقییه‌كان هه‌ڵوه‌سته و هه‌ڵوێستێكی ڕاستگۆیانه‌یان هه‌بێت و دوور له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سك و هه‌ڵه‌ی كه‌سیی بیر بكه‌نه‌وه و لێكدانه‌وه بۆ ڕووداوه‌كان بكه‌ن، بۆ نموونه هه‌ڵه‌یه‌كی كه‌سی له هه‌رێمی كوردستان، نابێت بخرێته ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان، به‌ڵكوو دروست وایه عێراقییه‌كان له دۆخێكی له‌م شێوه‌یه، به نیازپاكییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ده‌ستبار و هاوكاریان بن، نه‌وه‌ك به پێچه‌وانه بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی ناكۆكی و لێكترازانی نێوان ڕۆڵه‌كانی كوردستان له ڕێگه‌ی میدیاوه هانده‌ر بن. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی گره‌و له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و نه‌مانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و عێراق ده‌که‌ن، شكستخواردوون و به‌و ئامانجه‌یان ناگه‌ن.