فوئاد حوسێن و ستیڤن ڤه‌یگن په‌یوه‌ندی و پرسه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێریان تاوتوێ كرد

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌كه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 10ـی ته‌ممووزی 2025، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ستیڤن ڤه‌یگن، هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆبوونه‌وه و تاوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا و به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یان كرد.
فوئاد حوسێن و ستیڤن ڤه‌یگن هه‌روه‌ها تاوتوێی بارودۆخی عێراق به‌گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه داراییه‌كان و كێشه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كرد.
فوئاد حوسێن و ستیڤن ڤه‌یگن له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له بارودۆخی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، هاوكات گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر تایبه‌ت به ئیداره‌دانی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
فوئاد حوسێن جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه، واقیعی و كرده‌یی بۆ پرسی به‌ڕێوه‌بردنی سامانه سروشتییه‌كان كرده‌وه، كه سوودی بۆ هه‌موو عێراق هه‌بێت.