ڕوبیۆ و لاڤرۆڤ كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن و مۆسكۆ كرده‌وه

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌ی ئاشتییانه بۆ پرسه هه‌ڵواسراو و ململانێكان و هاریكارییه‌كان له بواره جیاوازه‌كان كرده‌وه.
پێنجشه‌ممه، 10ـی ته‌ممووزی 2025، ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له میانی به‌شدارییان له كاره‌كانی هاوبه‌ندیی وڵاتانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسایا (ئاسیان) له كوالالامپووری پایته‌ختی مالیزیا كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌ی ئاشتییانه بۆ پرسه هه‌ڵواسراو و ململانێكان و پێشخیتنی هاریكارییه‌كان له بواره جیاوازه‌كانی ئابووری و مرۆیی له نێوان واشنتن و مۆسكۆ كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، ڕوبیۆ و لافرۆڤ له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا زۆر به ئاشكرا و ڕاشكاوییه‌وه باسیان له چاره‌كردنی جه‌نگیی ئۆكرانیا و بارودۆخی ئێران و سووریا و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گوتووشیه‌تی، هه‌ردوولا هاوڕا بوون هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاری نێرده دیپلۆماسییه‌كان و دووباره گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوانیان به‌رده‌وام بن.