پۆمپیۆ داوا لە توركیا دەكات ھێزەكانی لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بكێشێته‌وه‌

پۆمپیۆ: دەبێت ناكۆكییەكە بەشێوەیەكی دیبلۆماسی و ئاشتیانە چارەسەر بكرێن

K24 -  ھەولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، مایك پۆمپیۆ داوای لە توركیا كرد ھێزەكانی خۆی لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بكێشێنێتەوە. راشیگەیاند رۆژی شەممە سەردانی قوبرس دەكات، وەك ھەوڵێك بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەكی ئاشتییانە بۆ ئەو گرژییەی رووی لە زیادبوونە لە ناوچەكەدا.

دوای ئەوەی لە دەوحە بەشداری لە دەستپێكردنی دانوستانی نێوان حكومەتی ئەفغانسان و بزووتنەوەی تاڵیبان دەكات؛ پۆمپیۆ بەره‌و قوبرس بەڕێدەكەوێت.

پۆمپیۆ پێنجشەممە رایگەیاند، سەردانەكەی بۆ قوبرس تەواوكاری ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكایە لەگەڵ ھەریەك لە سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆك وەزیرانی یۆنان، كیریاكوس میتسوتاكیس.

پۆمپیۆ لە فڕۆكەكەیدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "دەبێت ناكۆكییەكان بەشێوەیەكی دیبلۆماسی و ئاشتیانە چارەسەر بكرێن".

گوتیشی: من لەسەر ئەم پرسە كار دەكەم لە ھەوڵێكدا بۆ دووپاتكردنەوەی، كە من لە روانگەی قوبرسییەكان بۆ مەترسیانەی پەیوەستن بەو پرسەوە تێدەگەم.

پۆمپیۆ ئاماژەیكرد بە رۆڵی ئەڵمانیا لە ھەوڵەكانیدا بۆ كەمكردنەوەی گرژیەكە. ھەروەھا فەرەنسا رۆڵێكی سەرەكیی بینی لە ناكۆكی دەریایی و بە توندی پشتیوانیی لە یۆنان و قوبرس كرد.

پۆمپیۆ گوتی: ئومێد دەكەین گفتوگۆیەكی راستەقینە ھەبێت و كەرستە سەربازییەكان بكشێندرێنەوە بۆ ئەوەی رێگا بدرێت دانوستانەكان ئەنجامبدرێن.

توركیا لە ھەوڵێكیدا بۆ گەڕان بە دوای نەوت وغازدا لە دەریایی ناوەڕاستدا كەشتییەكی كنە و پشكنینی لەگەڵ چەند كەشتییەكی سەربازیی لە ناو ئاوی یۆناندا بڵاو كردووەتەوە. لە وەڵامدا یۆنان مانۆڕێكی سەربازیی دەریایی ئەنجامدا.

سەردانەكەی پۆمپیۆ دوای ماوەیەكی كەم دێت لە لابردنی بڕیاری قەدەغەی فرۆشتنی چەك بە قوبرس لە لایەنە ئەمەریكاوە و ئەمەش توركیای تووڕە كرد.

سەرچاوث: AFP

Fly Erbil Advertisment