غانا.. مردووان به نه‌ریتێكی جیاواز به خاك ده‌سپێردرێن

گه‌لان نه‌ریتی جیاجیان بۆ ژیان و مردن هه‌یه و وه‌كوو بۆماوه‌یی بۆیان ماوه‌ته‌وه؛ گه‌لی غانا یه‌كێكه له‌و گه‌لانه‌ی خاوه‌نی نه‌ریتی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و لێكۆڵه‌ره‌وانیش توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی و لایه‌نه سه‌رنجڕاكێشه‌كانیان كردووه.
ڕیگۆلا چۆمی، كچه‌توێژه‌ری سویسری ماوه‌ی زیاتر له بیست ساڵه توێژینه‌وه له باره‌ی نه‌ریته تایبه‌ته‌كانی گه‌لی غانا ده‌كات و له‌م چوارچێوه‌یه‌یشدا بڕوانامه‌ی دكتۆرای به ده‌ست هێناوه.
ڕیگۆلا چۆمی له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا له نێوان 2004 – 2024 چه‌ندین كتێب و به‌رهه‌می نووسینی بڵاو كردووه‌ته‌وه و زۆربه‌یان تایبه‌تن به كه‌له‌پوور و نه‌ریتی ژیانی گه‌لی غانا له ناوچه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌كرا و گه‌لانی دیكه‌ی دراوسێ به‌تایبه‌تی ئیۆكان و ئه‌شانتییه‌كان و ڤانتییه‌كان.
نه‌ریتێك كه زۆر سه‌رنجی ڕیگۆلا چۆمی ڕاكێشاوه، ڕێوڕه‌سمی ناشتن و به‌خاكسپاردنی مردووه‌كان بووه له غانا. ڕیگۆلا به‌م دواییانه كتێبێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگی له باره‌ی نه‌ریته سه‌رنجڕاكێشه‌كانی گه‌لی غانا بڵاو كرده‌وه و پڕیه‌تی له وێنه‌ی دانسقه كه گوزارشت له فه‌رهه‌نگی گشتیی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
ڕیگۆلا چۆمی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، مردوو له گانا به یه‌ك شێوه‌ی تایبه‌ت به خاك ناسپێردرێت، به‌ڵكوو به پێی مه‌زاج و سروشتی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت، هه‌ندێك جار كه‌سه‌كان به‌ر له مردنیان نزیكه‌كانیان ڕاده‌سپێرن بۆ ئه‌وه‌ی به حه‌ز و خواستی خۆیان به خاكیان بسپێرن، یانیش كه‌سه‌كانیان چ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرن، سه‌رپشكیان ده‌كه‌ن.
خانه‌واده‌ی مردووه‌كان دوای مردنی كه‌سێكیان سه‌ردانی دارتاش ده‌كه‌ن و دیزاینێكیان پێ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داره‌بازه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ دروست بكات. بۆ نموونه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی مردووه، ئاره‌زووی زۆری بۆ چا هه‌بووه و چای زۆری خواردووه‌ته‌وه، بۆیه كه‌سوكاره‌كه‌ی داره‌بازه‌كه‌یان له شێوه‌ی قۆری بۆ دروست كردووه، هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه حه‌زی زۆری له خواردنی ئه‌ناناس بووه، بۆیه كه مرد، داره‌بازه‌كه‌یان بۆ له شێوه‌ی ئه‌ناناس دروست كردووه.
