پەرلەمانتارێکی پێشووی کۆمەڵی دادگەریی لە سلێمانی دەستگیرکرا

د. سەباح بەرزنجی، پەرلەمانتاری پێشووتری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا. 

کەسوکارەکەی ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی کۆمەڵی دادگەریی بە کوردستان24، یان ڕاگەیاندووە، د. سەباح، شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە. ئەو هێزانەش پۆلیس نەبوون، تائێستاش هۆکارەکەی دیار نییە لەسەر چی دەسگیر کراوە. 

بەرپرسانی کۆمەڵی دادگەری ئەمڕۆ دەست دەکەن بەسوراخی دەستگیرکردنی سەباح بەرزنجی.

د. سەباح بەرزنجی جیا لەوەی پەرلەمانتاری پێشووتر بووە، لە پەرلەمانی عێراق، مامۆستای زانکۆیە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان و کوڕی پێشەوای کۆچکردووی کۆمەڵی دادگەرییشە.

 
Fly Erbil Advertisment