ڕابەر حوسێن: لەم قۆناغەدا ئاو دەگاتە 152 هەزار هاوبەش

بەرێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، لەم قۆناغەدا ئاوی پرۆژەی فریاگوزاریی دەگاتە 152 هەزار هاوبەش و پرۆژەکەش 24 کاتژمێر کاردەکات.
یەکشەممە، 13ـی تەممووزی 2025، ڕابەر حوسێن، بەرێوەبەری ئاوی هەولێر لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24دا گوتی: ئەو سنوورەی ئێستا کە پرۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرای پێدەگات، نزیکەی 152 هەزار هاوبەشە، کە ئێمە ساڵانە لەو سنوورە تووشی کێشەی زۆر دەبووینەوە، چونکە ئەو سنوورە پشتیان بە ئاوی بیرەکان دەبەست، بیرەکانیش یان کێشەی کارەبایان هەبوو یان ئاویان دابەزیبوو.
گوتیشی: ئەو پرۆژەیە بەردەوامە و 24 کاتژمێر کاردەکات، بەرنامەشمان هەیە 24 کاتژمێر بە هاووڵاتیان بدەین، بەڵام بەپێی پێویستی خەڵک، لەوانەشە ڕۆژنا ڕۆژێک 24 کاتژمێر ئاوەکە بە هاووڵاتیان بدەین، ئەوە لەگەڵ هاوسەنگکردنی تۆڕەکە بەدیاردەکەوێت، ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئاوەکە بە کوالێتی و ستانداردی جیهانی بیگەیەنینە هاووڵاتیان.
بەرێوەبەری ئاوی هەولێر داواشی لە هاووڵاتیان کرد، بەهۆی زیادبوونی ئاوەکە، بە فیرۆدان نەکەن و تەنیا بەپێی پێویست بەکاری بهێنن. دەشڵێت: لە کۆتایی ساڵ گشت پێکهاتەی پرۆژەکە تەواو دەبێت، هەم لە دانانی تۆڕە ناوخۆییەکان و هێڵە سەرەکییەکان و وێستگەکانی پاڵاوتن بە تۆڕەکان.
يه‌كشه‌ممه، 8ى ئهيلوولى 2024، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى فرياگوزاریی خێراى ئاوى هه‌ولێری دانا، پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له ماوه‌ى كه‌متر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه، كێشه‌ى كهمئاوى له شارى هه‌ولێر به ڕێژه‌ى 100% چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
پرۆژه‌ى فرياگوزاریى خێراى ئاوى هه‌ولێر، له ڕۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر دەنێرێت. پرۆژه‌كه به چوار هێڵى سه‌ره‌كى له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان شه‌قامى 120 مه‌ترى و شه‌قامى 150 مه‌ترى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان ئه‌و شه‌قامانه و ده‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و هه‌ريه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانى داره‌توو، بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، پيرزين، شاوێس، بەحركه، عەنكاوه و سێبيران لێی سوودمه‌ند ده‌بن. پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ئاوى پرۆژه‌كه له زێى گه‌وره ده‌ست پێده‌كات و پاككردنه‌وه و پاڵاوتنى ئاوه‌كه و فلتهركردن و كلۆركردنى ئاوه‌كه، به ستانداردى ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جيهانى (WHO) و عێراقى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له پرۆژه‌ى فرياگوزاريى خێراى ئاوى هه‌ولێر، 200 كيلۆمه‌تر بۆڕیی سپايڕۆڵ به‌كاردێت و 280 کیلۆمەتر بۆڕیی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملیم و 220 ملیم و 250 ملیم بۆ به‌ستنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر به‌كار دێت. ڕۆژانه 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو به ته‌واوى بۆ گه‌ڕه‌كانى شارى هه‌ولێر ده‌نێرێت. جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌يه كێشه‌ى كهمئاوى له شارى هه‌ولێر به ته‌واوى چاره‌سه‌ر دەكات و ده‌بێته هۆى داخستنى زياتر له هەزار بير‌ى ئاو، به مه‌به‌ستى پاراستنى ئاوى ژێرزه‌وى و بەفیڕۆنەدانی.