له هێرشی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراودا 10 چه‌كداری سه‌ر به ئێران كوژران
ده‌گوترێت فڕۆكه‌كان ئیسرائیلین
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو پێگه‌ی چه‌كدارانی سه‌ر به ئێرانیان له باشووری ناوچه‌ی ئه‌لبو كه‌مالی سه‌ر سنووری عێراق كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا 10 چه‌كدار كوژران، كه هه‌شتیان عێراقین و دووی دیكه‌ش خه‌ڵكی سووریا‌ن.
ئاژنسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی ناوبراو گواستییه‌وه، له‌و هێرشانه‌دا چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی گروپه‌كانی سه‌ر به ئێرانیش له‌و ناوچه‌یه له‌ناوبراون.
وه‌ك عه‌بدولڕه‌حمان ئاماژه‌ی پێدا، ناوچه‌ی نێوان ئه‌لبوكه‌مال و مه‌یادین له‌ژێر هه‌ژموونی ئێرانه و له رێگه‌ی چه‌ند گروپێكی چه‌كدارییه‌وه كه شانبه‌شانی سوپای سووریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، كۆنترۆڵی ناوچه‌كه‌ی كردووه.
هه‌رچه‌ند راپۆرته‌كانی روانگه‌ی سووری ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه فڕۆكه‌كان ئیسرائیلین، به‌ڵام تا ئێستا نه میدیای فه‌رمیی سووریا و نه هیچ لایه‌نێكی دیكه ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
له 3ی ئه‌م مانگه‌ش 16 چه‌كداری گروپه عێراقییه‌كانی سه‌ر به ئێران له هێرشی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراودا له ده‌وروبه‌ری ئه‌لبوكه‌مال كوژران، هه‌روه‌ك له 28ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵیش 6 چه‌كداری دیكه‌ی گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران كوژران و ده‌گوترێت، هێرشه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدراون.
H.B