ورچێک شوانێکی بریندار کرد

وێنەی دەستی شوانەکە
وێنەی دەستی شوانەکە

لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی ورچێک هێرش دەکاتە سەر شوانێک و برینداری دەکات، بەڵام دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە تەندروستی جێگیرە.

مەسعود بۆتی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی، ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی تەمووزی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: بەیانی ئەمڕۆ شوانێک بۆ لەوەڕاندنی مەڕەکانی چووەتە دەرەوە لە سنووری شارەدێی کانی ماسێ سەر بە شارۆچکەی ئامێدی، بەڵام ورچێک هێرشی دەکاتە سەری و برینداری دەکات.

مەسعود بۆتی ئاماژەی بەوە کرد، سەرەتا ورچەکە هێرشی بۆ سەر مەڕەکان کردووە، شوانەکەش ڕێگری لێکردووە، لە ئەنجامدا دەست و قاچەکانی شوانەکە بە سەختی بریندار دەبێت.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی دەڵێت: ئەو شوانە ناوی هوشیار ساڵحە و تەمەنی 52 ساڵە، دوای ئەوەی چووەتە بنکەی تەندروستی کانی ماسێ، ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی دهۆک کراوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە، هەروەها ئەمە یەکەمین حاڵەتە روودەدات ورچێک هێرش بکاتە سەر شوانێک.

کانی ماسێ یەکێکە لە شارەدێیەکانی شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دھۆک و دەکەوێتە ناوچەی بەرواری باڵا و 35 کیلۆمەتر لە ئامێدی دوورە.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment