عێراق.. 67 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی 14ـی تەممووزی 1958 دا تێده‌په‌ڕێت
67 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی 14ی تەمووزی ساڵی 1958 له عێراق تێده‌په‌ڕێت، كه تێیدا كۆتایی به ڕژێمی پاشایه‌تی هێنرا و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات گۆڕدرا بۆ كۆماری، هه‌رچه‌ند له‌ناو عێراقییه‌كان و ده‌قه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته به شۆڕشی 14ی ته‌مموز ناسراوه، به‌ڵام زۆرێك له مێژوونووسان به كوده‌تا وه‌سفی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا نه‌توانراوه پێناسه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ ئه‌و رووداوه مێژووییه له عێراق دیاری بكرێت، ئاخۆ شۆڕش بوو یانیش كودەتا؟
هۆكاری ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی عێراق ئه‌و ڕووداوه‌یان به شۆڕش وه‌سف كردووه ئه‌وه‌یه، كه له دامه‌زراندنی حكوومه‌تی عێراقه‌وه له ساڵی 1921ـه‌وه به پشتیوانی به‌ریتانیا، خه‌ڵك له رژێمی پاشایه‌تی بێزار بوون و بۆ كۆتاییهێنان به‌و شێوازه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، خه‌ڵكی عێراق بڕیاریاندا كۆتایی به ڕژێمی پاشایەتی بهێنن و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بیكه‌ن به كۆماری.
کۆشکی شای عێراق کە ئێستا کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمارە (کۆشکی سەلام)بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لەبەرەبەیانی 14ی تەمووزی 1958 ئه‌و ڕووداوه بە سەركردایەتی عەبدولكەریم قاسم و عەبدولسەلام عارف ئەنجامدرا و دوای كۆنترۆڵكردنی فەرماندەیی گشتی سوپا، بارەگای ڕادیۆ و بەدالەی ناوەندیی، لەهەمان ڕۆژدا یەكەم بەیاننامەی ڕاگەیاندنی كۆماری عێراق بڵاوكرایەوە.
هه‌رچی مێژوونووسانیشن كه به‌رگی كوده‌تای سه‌ربازی به‌به‌ر ئه‌م ڕووداوه‌دا ده‌كه‌ن، له ڕوانگه‌ی مرۆییه‌وه گێڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی داروده‌سته‌ی عەبدولكەریم قاسم و عەبدولسەلام عارف هێرشیان كردە سەر كۆشكی كۆماری و هەموو ئەندامانی خێزانی پادشایان به مه‌لیك فه‌یسه‌لی دووه‌میشه‌وه كه به پاشای گه‌نج ناسرابوو، قه‌تلوعام كران و دەستیان لە خزمه‌تكار و چێشتلێنه‌ره‌كانیش نەپاراست و به‌بێ لێپرسینه‌وه و دادگاییكردن 100 كه‌سیان له منداڵان، باخەوان، خزمەتكار كۆمه‌ڵكوژكران. تەنانەت (عەبدولستار سەبع عەبوسی) خاوەنی كۆمەڵكوژیەكەش دانی بەوەدا ناوە، كە هیچ كەسێك فەرمانی كوشتنی پێنەكردووە و وێڕای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی ئاڵای سپییان هه‌ڵكردووه و خۆیان ڕاده‌ست كردووه، به‌ڵام ئه‌وان له بڕیاره‌كه‌یان بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنیان پاشگه‌ز نه‌بوونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا تۆماركراوه، كه لاشه‌ی سیمبوڵه‌كانی پاشایه‌تی پارچه كراون و به ستوونه‌كانی كاره‌باوه هه‌ڵواسراون و له شه‌قامه‌كانی به‌غدا سووكایه‌تییان پێكراوه، به‌ڵام قۆناغه‌كانی دواتریش له عێراق، خوێناویتر بوون و هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌دار و مێژوونووسان پێیان وایه، ئه‌وه‌ی ئه‌وكات روویدا، هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و هۆكاری سه‌ره‌كییه له‌وه‌ی تائێستاش عێراق بەردەوام خوێنی لێبچۆڕێت، بۆیه تا ئێستاش ئه‌و وه‌ڵامه نه‌زانراوه، ئاخۆ ئه‌وه‌ی ڕوویدا كوده‌تا بوو، یانیش شۆڕش؟!