ئێران.. تەقینەوەی شوقەیەک لە گەڕەکی پەردیسان لە شاری قوم، 7 برینداری لێ کەوتەوە

وێنەی شوێنی تەقینەوەکە
وێنەی شوێنی تەقینەوەکە

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی شوقەیەک لە گەڕەکی پەردیسان لە شاری قوم، 6 ئافرەت و پیاوێک بریندار بوون.

دووشەممە، 14ـی تەممووزی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 9 و 44 دەقیقەی ئەم بەیانییە، لە ئەنجامی پەنگخواردنەوەی غاز، شوقەیەک لە گەڕەکی پەردیسان لە شاری قوم تەقیوەتەوە و 7 کەس بریندار بوونە. 

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تیمەکانی فریاگوزاری خێرا گەیشتوونەتە شوێنەکە و بریندارەکانیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەکان.

محەممەد جەواد باقڕی، سەرۆکی بەشی فریاگوزاریی قوم، ڕایگەیاند "دۆخی سەرجەم بریندارەکان باشە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان. ئافرەتێکی دووگیانیش کە لە شوێنی تەقینەوەکە نزیک بووە، بۆ دڵنیایی لە دۆخی تەندروستی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە."

عەلی زەندییە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی قوم، بە پەیامنێری تەسنیم ی گوت: تەقینەوەکە جگە لە ڕووخانی شوقەکە، زیانی زۆری بە شوقەکانی دەوروبەر و چەندان ئۆتۆمبیل گەیاندووە. داوا لە هاووڵاتیانیش دەکەم بۆ سەلامەتیی خۆیان، لە شوێنی تەقینەوەکە نزیک نەبنەوە و بڕوا بە دەنگۆی ناڕاست نەدەن. ڕووداوەکە کاری تیرۆریستی نەبووە و لە ئەنجامی پەنگخواردنەوەی غاز، لە ناو شوقەکەدا ڕووی داوە.

 

 

 
Fly Erbil Advertisment