ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داوای دوورخستنه‌وه‌ی مه‌شهه‌دانی ده‌كه‌ن

ژماره‌یه‌كی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی عێراق داوای دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن له پۆسته‌ی؛ داواش ده‌كه‌ن، ڕەوانەی لێژنەیەکی تەندورستیی بکرێت.
دووشه‌ممه، 14ـی ته‌ممووزی 2025، محه‌ممه‌د نووری، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له نووسراوێكدا ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران داوای دوورخستنه‌وه‌ی محه‌ممه‌د مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵێكی ئاسمانی ده‌ركه‌وتووه و "لێدوانی دژ به ناسنامه‌ی عێراقی داوه و به ئاشكرا گوتوویه‌تی، عێراق ناسنامه‌یه‌كی بێ‌نرخ و هه‌رزانی هه‌یه."
محه‌ممه‌د نووری گوتووشیه‌تی، لێدوانه‌كانی مه‌شهه‌دانی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه و مادده ده‌ستوورییه‌كانی پێشێل كردووه، له كاتێكدا سوێندنی پاراستنی ناسنامه‌ی عێراقی خواردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی مه‌شهه‌دانی له پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه، هاوكات داوا ده‌كه‌ن ڕەوانەی لیژنەیەکی تەندورستیی بکرێت بۆ ئەوەی بزانن مێشکی باش کار دەکات، چونكه ئه‌م هه‌ڵوێسته پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و لێدوانه‌كانی به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون كه مه‌شهه‌دانی هیچ ئینتیمایه‌كی بۆ وڵات و نیشتمانه‌كه‌ی نییه.