ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز: باشووری وڵات ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی سروشتی و ژینگه‌یی بووه‌ته‌وه

ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز هۆشداری له ڕوودانی كاره‌ساتێكی سروشتی و ژینگه‌یی له باشووری عێراق ده‌دات؛ ده‌شڵێت، هه‌زاران خێزان گونده‌كانیان له باشووری وڵات به‌جێ هێشتووه.
دووشه‌ممه، 14ـی ته‌ممووزی 2025، ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، باشووری عێراق ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی سروشتی و ژینگه‌یی بووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك له‌م ساڵدا 10 هه‌زار و 450 خێزان له ناوچه‌كانی باشوور، ئاواره بوونه.
ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز گوتووشیه‌تی، 11 هه‌زار گامێش له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2023ـوه، به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه له‌ناوچوونه و زیانێكی گه‌وره به پرۆژه ئاژه‌ڵدارییه‌كانی ناوچه‌كه و خاوه‌نی پرۆژه‌كان كه‌وتووه.
ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز پێشتر 21 هه‌زار گامێش له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2023 و 2024 له باشووری عێراق هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵییه‌وه، ئێستا ته‌نیا 10 هه‌زاریان ماون.
ئه‌و ڕوانگه‌یه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، بازگه‌كان ڕێگه له خاوه‌نی گامێشه‌كان ده‌گرن، گامێشه‌كانیان ببه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی ئاویان هه‌یه و ناچاریان ده‌كه‌ن له شوێنه‌كانیان بمێننه‌وه تاوه‌كوو ئاویان ده‌گاتێ.