وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە دەکات

لۆگۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە کەوتنە خوارەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: هیچ زیانی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە.

دووشەممە، 14ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەردوو كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر كرد.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، تەنیا زیانی بە بۆرییەکانی ئاوی وێستگەکە گەیاندووە.

هەروەها لەم بارەوە دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کاتژمێرەکانی 20:20 و 20:25، لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment