وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی 7 لیژنه‌وه چاكسازییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات
شۆڕش ئیسماعیل: چاكسازی هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌رده‌وامبوونی هاوپه‌یمانه‌كانمان له هاوكاریكردنمان
K24- هه‌ولێر:
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن و گوتیشی: تا ئێستا داعش كۆتایی نه‌هاتووه و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌وامن و جه‌ختیشی كرده‌وه، پێشمه‌رگه پێویستییه‌كی زۆری به به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
ئه‌م گوتانه‌ی شۆڕش ئیسماعیل له میانه‌ی كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای گه‌یشتنی كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاتوون و گوتی: هاووپه‌یمانان له هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش به‌رده‌وام ده‌بن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا هاوكاریی سه‌ربازی گه‌یاندوه‌ته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
جه‌ختیشی كرده‌وه: "پێشمه‌رگه شانبه‌شانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رۆلیكی گه‌وره‌ی له شكاندنی هه‌یبه‌تی داعش گێڕا"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "هێشتا داعش كۆتایی نه‌هاتووه و تا ئێستاش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگاكانی مووسڵ، كه‌ركووك و دیاله".
وه‌زیری پێشمه‌رگه گوتیشی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێویستیی زۆریان به به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیش گوتی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 7 لیژنه‌مان له وه‌زاره‌ت پێكهێناوه و چاكسازی هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانمان له هاوكاریكردنمان به‌رده‌وام بن".
سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كانیش شۆڕش ئیسماعیل ئاشكرایكرد، "هه‌وڵی زۆرمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی به‌هێز بكه‌ین" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "هیوادارین پلان و به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوبه‌ش له دژی داعش ئه‌نجام بده‌ین".
وه‌زیری پێشمه‌رگه گوتیشی: "متمانه‌یه‌كی زیاتر له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دروستبووه"، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی فیدراڵ و له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كرده‌وه.
H.B