تۆم باراک: هەوڵ دەدەین درووزەکان و حکوومەتی سووریا و ئیسرائیل بگەینینە چارەیەکی ئاشتییانە

نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا دەڵێت: لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە سووریا لە پەیوەندیداین تا گفتوگۆیەکی ئارام بکەین و بگەین بە چارەیەکی ئاشتییانە.
سێشەممە 15ـی تەممووزی 2025، تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: دوایین پێکدادانەکان لە سوەیدا، بۆ هەموو لایەنەکان جێگەی نیگەرانییە.
باسی لەوە کردووە، کە هەڵ دەدەن درووزەکان، هۆزە بەدەوییەکان، حکوومەتی سووریا و هێزەکانی ئیسرائیل بگەینن بە چارەیەکی ئاشتییانە و گشتگیر.
تۆم باراک، ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە سووریا لە پەیوەندیدان، تا گفتگۆیەکی ئارام بکەن و یەکگرتوو بن.
We are actively involved with all constituencies in Syria to navigate towards calm and continued productive integration discussions. The recent skirmishes in Suwayda are worrisome on all sides, and we are attempting to come to a peaceful, inclusive outcome for Druze, Bedouin…
— Ambassador Tom Barrack (@USAMBTurkiye) July 15, 2025
لە سێیەمین ڕۆژی شەڕ و پێکدادان لە پارێزگای سوەیدا، شەڕ لە چوار بەرەدا بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانیش تا ئێستا گەیشتووەتە 116 کەس و 250 کەسیش بریندارن.لە ڕۆژی یەکشەممەوە، 13ـی تەممووزی 2025، شەڕ لە نێوان هێزی دروزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای سووریا سەریهەڵداوە و هێشتاش کۆنترۆڵ نەکراوە. پارێزگای سوەیدا گەورەترین مەڵبەندی پێکهاتەی ئاینیی دروزەکانە، کە ژمارەیان نزیکەی 700 هەزار کەس دەبێت.