مایڵز کاگینز: حکوومەتی عێراق پێویستە کۆمپانیاکان بپارێزێت

گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان: ئەندامانی ئەپیکور بە توندی هێرشە درۆنییەکانی سەر ژێرخانی هەرێم سەرکۆنە دەکەن، ئەرکی حکوومەتی عێراقە کۆمپانیاکان بپارێزێت.
سێشەممە، 15ـی تەممووزی 2025، مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24، گوتی: چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکانی حکوومەتی عێراقین سەبارەت بە هێرشەکان، کۆمپانیاکان لە هەموو بارودۆخێکدا بەردەوام بوون و پێویسته چۆنیەتی وەرگرتنی شایستە داراییەکانمان ڕوون بێت.
کاگینز دهشڵێت: پێویسته به نووسراو دڵنیاییمان پێ بدرێت و هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کێشەکه چارەسەر بکرێت و چاوەڕوان دەکەین له چەند هەفتەی داهاتوو هەناردەی نەوت دەست پێبکاتەوه.
گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان باس لەوە دەکات، ئەپیکور بڕگەی 12ـی یاسای بودجەی عێراقی قبووڵه و ڕێککەوتن بکرێت به چەند رۆژێک هەناردەی نەوت دەست پێدەکاتەوه.
مایڵز کاگینز گوتووشیهتی: ئاماژەکان ئەرێنین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق ڕامانگەیاندووە، ئامادەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەڵام بەگوێرەی ئەو مەرجانەی ئێمە هەمانە، لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە گفتوگۆداین.