بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک: چوار هەزار کارتی هەژماری من گەڕاونهتەوە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئاگادار دەکرێنەوە سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی هەژماری من.
کامەران عەلی، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی تەممووزی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئەمڕۆ سەدان کارتی هەژماری منی مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشی کوردی گەڕاونەتەوە، ڕۆژانە و بەردەوام هەموو ئەوانەی فۆرمی هەژماری منیان پڕ کردووەتەوە کارتەکانیان دەگەڕێتەوە.
کامەران عەلی، گوتیشی: سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردی فۆرمی هەژماری منیان پڕ کردووەتەوە کە ژمارەیان هەشت هەزار و 100 کەسە، لەو ژمارەیە تەنیا 40 کەس مامەڵەکەی نەکردووە.
بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی، ئاماژەی بەوە دا، تاوەکوو ئێستا چوار هەزار کارتی هەژماری من گەڕاونەتەوە، ئەوانەی لەڕێگەی نامەوە ئاگادارکراونەتەوە دەتوانن سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی هەژماری من.