سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران كۆبوونه‌وه
بەرەوپێشچوونەکانی گفتوگۆى هەولێر ـ بەغدا تەوەری گفوگۆكان بوون

K24 – ھەولێر:
پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ چوارشەمە 16/9/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
لە کۆبوونەوه‌يەکەدا كه جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دوایين بەرەوپێشچوونەکانی گفتوگۆى هەولێر ـ بەغدا پێشكه‌ش كرد و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرايه‌وه كه هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بەوەی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
دۆخی سیاسی و ئابووری و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون، كه تيايدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران جەختیان لەسەر پێویستیی هەماهەنگيی زیاتری نێوان لایە‌نە‌كان و ته‌بايى بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان كرده‌وه.
