موقتەدا سەدر: کارەساتەکەی کوت گەندەڵییەکانیان ئاشکرا دەکات

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە ڕایگەیاند، کارەساتی کوت گەندەڵیەکانیان ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی تەممووزی 2025، موقتەدا سەدر نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "کارەساتی کوت گەندەڵییەکانیان ئاشکرا دەکات."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاگر لە هەر پێنج نهۆمی هایپەرمارکێتی "کۆرنیش" کە تازە کراوەتەوە لە شاری کوت، کەوتەوە و 61 کەس گیانیان لەدەستدا و 45 کەسیش لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی ڕزگار کراون.
دەربارەی ئەو ڕووداوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێنمایی بەپەلەی داوەتە وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەممەری، لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە ڕووداوەکە بکەن و کەمووکوڕییەکان ئاشکرا بکەن، هەروەها هەموو ڕێوشوێنێکی توند بگرنە بەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە.

پێنجشەممە، 17ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵێکی پێنج نهۆمی، لە شاری کوت سەر بە پارێزگای واست بڵاو کردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە، 61 کەس گیانیان لە دەست داوە کە زۆرینەیان بەهۆی دووکەڵێکی زۆرەوە خنکاون و تەرمی 14 کەسیش بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتان، ناناسرێنەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، 45 کەس لە لایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە ڕزگار کراون کە لە باڵەخانەکەدا گیریان خواردبوو.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو، باڵەخانە بازرگانییە پێنج نهۆمییەکە، لە خواردنگەیەک و هایپەرمارکێتێک پێکدێت و تەنیا حەوت ڕۆژە کراوەتەوە.
وەزارەتەکە باسی لەوەش کردووە، بە مەبەستی زانینی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە و جەختیش لەوە کراوەتەوە، هەر کەسێک کەمتەرخەم بووبێت، ڕێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر. ڕاشیگەیاندووە، دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن.