دهۆک.. 52 هەزار هاووڵاتیی لە پرۆژەی ڕووناکیی سوودمەند بوونە

بەهۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە 190مۆلیدەی کارەبای گەڕەکەکان لە شاری دهۆک کوژاونەتەوە و بڕیار وایە تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ کارەبای 24کاتژمێری بگاتە تەواوی سەنتەری ئەو شارە.

پێنجشەممە، 17ـی تەممووزی 2025، حازم محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک، بە کوردستان24ـی گوت: تاوەکوو کۆتایی ئه‌م ساڵ، تەواوی گەڕەکەکانی دهۆک لە پرۆژەی ڕووناکیی سوودمەند ده‌بن. گوتیشی: ئێستا 15 گەڕەک کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری.

جێگری بەڕێوەبەری کارەبای دهۆک گوتیشی: 52 هەزار بەشداربوو لە سەنتەری شاری دهۆک لە پرۆژەی ڕووناکیی سوودمەند بوونە کە دەکاتە ڕێژەی 45%ـی بەشداربووان.

لەلای خۆیەوە هاووڵاتییان و دوکاندارانی دهۆک ئاماژە بەوە دەکەن، دڵخۆشن كه‌ چیتر گوێبیستی دەنگی مۆلیدەکان نابن و دووکەڵی پیسی مۆلیدەکان بڵاو نابێتەوە.

هەروەها لە کۆی 383 مۆلیدەی گەڕەکەکان 190ـیان بەهۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە کوژاونەتەوە.

لە 27ـی ئاداری ئەمساڵ، لە هەردوو گەڕەکی سەرهەڵدان و بەروشکێ له‌ پارێزگای دهۆك کارەبای 24کاتژمێری لەو شاره‌، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

 
 

 

Fly Erbil Advertisment