پاپای ڤاتیكان نیگه‌رانی له به‌رانبه‌ر هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكی له غه‌ززه ده‌ربڕی

پاپای ڤاتیكان نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر به هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكه‌كانی غه‌ززه ده‌رده‌بڕێت؛ هاوكات داوای ده‌سته‌به‌جێ ئاگربه‌ست ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 17ـی ته‌ممووزی 2025، پاپا ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست "لیۆی چوارده‌م"، پاپای ڤاتیكان له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر تاكه كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكی له غه‌ززه كه بووه هۆی كوژرانی دوو كه‌س، نیگه‌رانیی قووڵی خۆی ده‌ربڕی و داوای كرد، ده‌ستبه‌جێ ئاگربه‌ست بكرێت.
هاوكات پاتریاركی لاتینی له قودس كه به‌رپرسی كاروباری كاتۆلیكه‌كانه له غه‌ززه ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی به ناوه‌كانی سه‌عد عیسا قه‌سته‌ندی و فۆمیه عیسا له‌تیف كوژراون، سه‌ر كه‌نیسه‌كه‌یانن و له هێرشی سوپای ئیسرائیل‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ئاژانسی ئەنسای ئیتاڵی، ڕۆژی چوارشەممە، 16ـی ته‌ممووزی 2025، بڵاوی کرده‌وە، کۆمەڵگەی مەسیحی لە خاکی فەڵەستین ڕووبەڕووی توندوتیژیی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەبنەوە، هاوکات بە دروشمی " ئێوە هیچ داهاتوویەکتان لێرە نییە" بێزاریان دەکەن.
هەروەها کۆمەڵگەی مەسیحی ڕاپۆرتێکیان دەربارەی هەموو ئەو ڕووداوانەی ڕۆژانە لەسەر دەستی ئیسرائیلییەکان بەسەریان دێت، ئامادە کردووە و بۆ سەرۆکی ڤاتیکانیان ناردووە، دواتر ڕاپۆرتەکە دەدرێتە پاپای ڤاتیکان تاوەکوو ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتە بەر بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی مەسیحی لەو ناوچەیە.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "ئیسرائیل بە هاوکاریی ئەمەریکا، بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و برسیکردنی خەڵکی عەززە و پشتگوێخستنی داواکارییە نێودەوڵەتییەکان ."