هاوپه‌یمانیی مه‌سیحی: حكوومه‌تی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف لە ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی كوت بكات

سكرتێری گشتیی سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانیی مه‌سیحی په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی قوربانییانی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شاری كوت كرد؛ هاوكات داوا له حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات په‌له بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف و پیشه‌ییانه.
پێنجشه‌ممه، 17ـی ته‌ممووزی 2025، ئانۆ جه‌وهه‌ر، سكرتێری گشتیی سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانیی مه‌سیحی په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ قوربانییانی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شاری كوت ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م كاره‌ساته به ئازاره، داوایان لێ ده‌كات هه‌مووان؛ حكوومه‌ت، لایه‌نه سیاسییه‌كان، دامه‌زراوه و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه پێداچوونه‌وه به ویژانیان بكه‌ن و كار بكه‌ن له پێناو پاراستنی ڕێز و شكۆی مرۆڤ.
ئانۆ جه‌وهه‌ر گوتووشیه‌تی، هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان داوا له حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات په‌له بكه‌ن له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف و پیشه‌ییانه له‌و ڕووداوه دڵته‌زێن و جه‌رگبڕە و به گیانی به‌رپرسانه چاره‌ی هۆكاره‌كانی بكه‌ن.
سكرتێری گشتیی سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانیی مه‌سیحی هاوكات ستایشی ڕۆڵی مرۆییانه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی قوربانییانی ڕووداوه‌كه و ده‌ربڕینی هاوخه‌می و په‌رۆشی بۆ كه‌سوكار و خێزانه‌كانیان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ بریندارانی ئه‌و ڕووداوه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاگر لە هەر پێنج نهۆمی هایپەرمارکێتی "کۆرنیش" کە تازە کراوەتەوە لە شاری کوت، کەوتەوە و 61 کەس گیانیان لەدەستدا و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت، وه‌فاتنامه‌ی 43 كه‌سیان داوه‌ته‌وه كه‌سوكاره‌كانیان و تا ئێستاش 18ـیان نه‌ناسراونه‌ته‌وه، هاوكات 38 كه‌سی دیكه‌یش كه بریندار بوونه ڕزگار كراون.